هاتوچۆی پێنجوێن شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە بەهۆی بارینی تەرزە و خلیسكیی رێگاكە شۆفێریكردن تێیدا پێویستی بە ئاگایی زیاتر و كەمكردنەوەی خێرایی هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رێگای پێنجوێن بۆ سلێمانی بەهۆی بارینی تەرزە و خلیسكی رێگاكەوە شۆفێریكردن تێیدا پێویستی بە ئاگایی زیاتر و كەمكردنەوەی خێرایی هەیە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، شەپۆلێكی بەفروباران ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆش ئەو شەپۆلە بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share