لە ریزبەندی زانکۆکانی هەرێم، زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە

لە نوێترین ریزبەندی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە و لە عێراقیش لە پلەی چوارەمدایە.

بەپێی رانکینی وێبۆمێتریکس بە پشتبەستن بە ژمارەی سایتەیشنی توێژینەوەی توێژەران لە گووگڵ سکۆلەردا لەمساڵدا زانکۆی سلێمانی پلەی چوارەمی لەنێو زانکۆکانی عێراق و پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێمی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی ریزبەندییەکە، لەسەر ئاستی عێراق زانکۆی بەغداد لە پلەی یەکەمدایە و لەسەر ئاستی هەرێمیش زانکۆی سەڵاحەدین پلەی دووەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share