بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامە ریشە ئەفسانەیەك لە ورە و سیمبولێك بۆ ئازایەتی بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی مامە ریشە و هاوڕێكانی رایدەگەیەنێت، مامە ریشە ئەفسانەیەك بوو لە ورە و سیمبولێك بوو بۆ ئازایەتی.

دەقی پەیامەكە:

خەبات و تێكۆشانی مامە ریشە و هاوڕێكانی لەیادناكەین و بە رێز و وەفادارییەوە یادی مێژووی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان لەپێناو كوردستاندا دەكەینەوە.

مامە ریشە ئەفسانەیەك بوو لە ورە و سیمبوولێك بوو بۆ ئازایەتی، ئەو لە هەناوی پۆلایینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە هەڵقووڵا و مێژوویەكی پڕ لە شانازیی بۆ خۆی و یەكێتییەكەی نووسیووە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەند بە خوێنی شەهیدان و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكی كوردستانی داوە، لە خەبات بۆ بەدیهێنانی داهاتوویەكی گەشتر و ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكی كوردستان بەردەوامدەبێت.

دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
Total
0
Share