ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، “پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسییەوە دەگۆڕێت بۆ راستی”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کرد، “بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە دەیان هەزار کەس لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و چەندین کەسیش بوونەتە قوربانی”.

ناوبراو داوای جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە 1701ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی بەشی رۆژئاوای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

سەبارەت بە گرژییەکانی دەریای سوور سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، “بارودۆخی ئەو دەریایە نیگەرانییەکی زۆری دروستکردووە و هێرشەکانی سەر کەشتییەکان بازرگانی جیهانیی پەکدەخەن”.

وتیشی، “داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم خۆیان لە قسەی زبر و شەڕانگێزی بەدوور بگرن و دەستبەجێ کۆتایی بەو کارانە بهێنن کە دەبێتە هۆی زیاترکردنی گرژییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی لە کوشتنی عەقیدەکەی سوپای پاسداران بە واشنتۆن ڕاگەیاندووە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل بە واشنتۆنی ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی لەپشت کوشتنی عەقید حوسێن سەیاد خیدائییەوەیە، بەهۆی…
زیاتر ببینە

لیرە بەردەوامە لە دابەزین.. سیاسەتی ئابوریی ئەردۆغان و سەربەخۆنەبوونی بانكی ‏ناوەندی هۆكاری سەرەكین

لیرەی تورکی بەردەوامە لە شکستهێنان، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە نزمترین ئاستی ‏تۆمارکرد و لەڕیزی ئەو دراوانەدایە کە خراپترین پێگەیان…
Total
0
Share