هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نو‌ێنەران لەبەردەم دوو ئەگەردا ماوەتەوە

کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتە بەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەیە.

سۆزان مەنسور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای دانیشتنەکەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە، لەلایەن پارتی تەقەدومەوە، داوایەکی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە پێشکەش بە دادگای باڵای فیدڕاڵی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری دادگاین، گەر بڕیاربدات کە کۆبوونەوەکە نایاسایی بووە، ئەوا دەبێت جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە و گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دووبارە بکرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، گەر دادگای باڵای فیدڕاڵی داواکە رەتبکاتەوە، ئەوا هیچ کەسێکی دیکە جگە لەو دوو کاندیدەی لە گەڕی یەکەمدا زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا هیچ کەسێکی دیکە مافی خۆپاڵاوتنی نامێنێت، چونکە وادەکەی تەواوبووە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەقامی پیرەمێردی راگەیاند

بابەتی دواتر

لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەربارەی دوو ئەفسەرە عێراقیەکە پێکهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: زانیارییەکانتان پارێزراودەبن و تەنها بۆ بواری گەشەپێدان سوودی لێوەردەگیرێت

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پێویستە خێزانەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە رۆژانی سەرژمێریدا بەهۆی ئەوەی بۆ ئامانجی گەشەپێدانە، راوێژکارێکی…
Total
0
Share