قائیمقامی دوکان: ناسنامەی ئەو تەرمە دیارنییە کە لە دەریاچەی دوکاندا دۆزرایەوە

تەرمی پیاوێکی تەمەن 45 بۆ 50 ساڵان لەنێو دەریاچەی دوکاندا دۆزرایەوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، ناسنامەی تەرمەکە دیارنییە.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە، کە لە دەریاچەی دوکاندا سەرئاو کەوتبوو.

وتیشی، تەرمەکە پیاوێکی تەمەن 45 بۆ 50 ساڵان بوو، هیچ بەڵگە نامەیەکی پێنەبوو، قژی زەرد و باڵای بەرزبوو، جلی کوردی لەبەردابوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەنها پەڕەیەکی قورئان لە گیرفانیدابوو کە دواساتەکانی تەمەنی خۆی تێدانووسیبوو.

وتیشی، پێدەچێت چەند رۆژێک پێش ئێستا خنکابێت، چونکە لەشی ئاوسابوو لەگەڵ ئەوەشدا سەرئاو کەوتبوو.

قائمقامی دوکان ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی خنکانی ئەو هاوڵاتییە و دۆزینەوەی کەسوکارەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: زیادبوونی نرخی ئالیک هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی مریشکە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داخرانی گەرووی هورمز پەیوەندیدار نییە بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشک، بەرزبوونەوەی…
Total
0
Share