لە سەرۆكایەتیی هەرێم كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هەڵبژاردن بەڕێوەچوو

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی نەخشەڕێگایەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆسێشەممە سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی نەخشەڕێگایەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبوونەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا خشتەیەكی كاركردن و پێداویستییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران ئامادەییی خۆیان بۆ دابینكردنی پێدویستییەكان پیشاندا و هەرچی زوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان دووپاتكردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، شاندی كۆمسیۆن سوپاسی ئامادەییی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن و دووپاتیانكردەوە كە بەپێی خشتەیەك كە لەگەڵ وادە یاساییەكان بگونجێت، ئامادەكاری بۆ ئەنجامادنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share