لە رووداوێكی كاردا دوو كرێكار بوونە قوربانی

بەهۆی كەوتنی بۆردیی ئۆتۆمبێلێك بەسەریاندا لە سلێمانی كرێكارێك گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

چالاك رەئوف، سەرۆكی سەندیكاكانی كرێكاران لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی هەوڵی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیایەك لە نزیك (شاری سپی) لە سلێمانی بووە، بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە و یەكێكی دیكەش بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

وتیشی، “قوربانییەكان یەكێكیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و ئەوی دیكەش فیتەر (چاككەرەوەی ئۆتۆمبێل)ە و، هەردووكیان كوردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە هاتوچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران بەمەبەستی خۆپاراستن لە زیانەکانی تەرزە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لە زیانەکانی تەرزە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی…
Total
0
Share