بانکی نێودەوڵەتی: تێکڕای نرخی نەوت لە جیهاندا بۆ ساڵی 2024 دەگاتە 81 دۆلار

لە راپۆرتێکدا بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە نرخی نەوتی جیهانی لە ساڵی 2024 دابەزێت و بگاتە 81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و لە ساڵی 2025یش ببێتە 78 دۆلار.

بەپێی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ساڵی 2024دا 81 دۆلار دەبێت، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا بە 83 دۆلار و یەک سەنت تۆمارکراوە.

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینیش دەکات بۆ ساڵی 2025 تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ هەر بەرمیلێک 78 دۆلار بێت، کە 6.4 دۆلار کەمترە لە چاو چاوەڕوانییەکانی پێشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق نرخی نەوتی لەسەر گرانکردووین و یەک لیتریشی نەناردووە

سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فرۆشتنی سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە حکومەتی عێراق نرخی فرۆشتنی نەوتی…
Total
0
Share