مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی شکاندنی بایکۆتەوە روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنن، “بە ئیرادەیەکی بەهێزتر لە رابردوو بەڵێنی خۆڕاگری و رووبەڕووبونەوەی فشارەکان دەدەین و هیچ کات ناچینە ژێر فشارەکانتان”.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ” لەدوای خۆپیشاندانە فراوانەکەی ئەمڕۆ و هەڵوێستی پێکەوەیی مامۆستایان و فەرمانبەران، دەسەڵات هەموو هەوڵی خۆی خستووەتەگەڕ و دەیەوێت ئیرادەی مامۆستایان بشکێنێت و بەبێ هیچ دەستکەوتێك بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، لە بەرامبەریشدا مامۆستایان و فەرمانبەران بە ئیرادەیەکی بەهێزتر لە رابردوو بەڵێنی خۆڕاگری و رووبەڕووبونەوەی فشارەکان دەدەین و هیچ کات ناچینە ژێر فشارەکانتان”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “ئەوەی  بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەران دەکرێت ستەمێکی بێوێنەو برسیکردنێکی روونە، دەمانەوێت رووبکەینە مامۆستایانی خاوەن هەڵوێست و بڵێین بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە رووبەڕووی ئەو نامەو بڵاوکراوە و زمانی هەڕەشانە ببنەوە کە ئاراستەتان دەکرێن، چونکە ئەوەی بڕیارە سزابدرێت حکومەتێکی نابەرپرس و بەرپرسانێکی مشەخۆری گەندەڵن نەك مامۆستایەکی گیرفانخاڵی ستەم لێکراو”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “بەپێی یاسا بەرپرسی یەکەمی هەموو گرفتەکان حکومەتی هەرێمی کوردستانە، چونکە پابەندی ئەو گرێبەستە مەدەنییە نەبووە کە لە نێوان خۆیی و مامۆستاو فەرمانبەردا هەیە، لە کاتێکدا مامۆستایان بە ئەرکی خۆیان هەستاون”.

 

 

بابەتی پێشتر

قەیسەری تۆپی پێ كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

ئیدارەی راپەڕین داوای دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share