پۆلیسی دهۆک: لە ئەنجامی شەڕێکدا کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکە بریندارە

پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، لە شەڕێکدا کە لە ناحیەی مانگێشک روویداوە، هاوڵاتییەکی تەمەن 40 ساڵان کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی شەڕێک کە لە ناحیەی مانگێشکی سنووری پارێزگای دهۆک روویداوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕەکە لە نێوخۆی بنەماڵەیەکدا روویداوە و هاوڵاتییەکە لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کوژراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندوە. وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share