بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ 210 ملیۆن و 253 هەزار و 270 دۆلاری فرۆشتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە و وەک دەردەکەوێت، بڕی خستنەڕووی زیاتر کردووە بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو، کە بڕەکەی لە خوار 207 ملیۆن دۆلارەوە بوو.

هەر بە گوێرەی خشتەکە، 188 ملیۆن و 893 هەزار و 270 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و 21 ملیۆن و 360 هەزاری بە شێوەی کاش بووە.

نرخی 100 دۆلار لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هاوتای 152 هەزار و 500 دینارە و لە بەیانییەوە 400 دینار دابەزیووە

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
Total
0
Share