باران لە سەنتەری شارەكان و بەفر لە ناوچە سنوورییەكان دەبارێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو، بارانبارین لە سەنتەری شارەكان و بەفر لە ناوچە سنوورییەكان بەردەوامدەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی بەشی كەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواودەبێت و لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەند دەبارێت لە كاتەكانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی كورتخایەن هەیە و لە ناوچەكانی تر بە شێوەی پچڕپچڕ نمەباران دەبێت هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لە ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت و پێشبینی دروستبوونی تەمێكی كەمدەكرێت لە كاتەكانی شەودا لە هەندێك ناوچە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی شەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواودەبێت و لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەكان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكانی رۆژهەڵات و باكووری رۆژهەڵات باران دەبارێت و بۆ پێشبینی دروستبوونی تەم لە زۆربەی ناوچەكانیش دەكرێت.

بابەتی پێشتر

سودانی: هیچ لایەنێك بۆی نییە سەروەریی خاكی عێراق پێشێل بكات

بابەتی دواتر

چەند گۆڕانكارییەك لە یاسای بودجە دەكرێت و كێشەی مووچە چارەسەردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share