بڕیار لەسەر پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان دەدرێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەك ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پڕۆژەیەك ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەست و جێبەجێكردنی داواكاریی مامۆستایان بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.

راشیگەیاند، وەكو یەكێتیی مامۆستایان پێشتریش پڕۆژەیەكی چوار خاڵیمان هەبوو كە داوامانكرد 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت، پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە، مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن و چارەنووسی پاشەكەوتی مووچەش یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share