کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران بارین دەستپێدەکاتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ لەناوچەکانی هەرێم باران بارین دەستپێدەکاتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ نمە باران دەستپێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، لە شەو درەنگدا لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەم دەبێت بە تایبەت شاخە بەرزە سنوورییەکان، هەروەها لە کاتەکانی شەو ئەگەری دروستبوونی تەم بە ریژەی جیاواز هەیە.

باس لەوەش کراوە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتردەبن.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوەکراوە، سبەی هەینی ئاسمان بە گشتی هەوری  دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕین باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، لە ئێوارەدا لەم ناوچانە ئاستی دابارین زیاد دەکات، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەبەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک نمە باران دەبێت، لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دروستبوونی تەمێکی کەم دەکرێت بە درێژایی کاتەکانی سبەی هەینی ، پلەکانی گەرما   لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 16  پلەى سیلیزى

دهۆک : 10   پلەى سیلیزى

کەرکووک : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16  پلەى سیلیزى

زاخۆ :   11 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران : 10  پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

لە ئەمریکا پێشنوێژی مزگەوتێک کوژرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی هەڵبژێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share