وەزارەتی پێشمەرگە: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکەین

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەتوندی هێرشی سەر بارەگایەکی پێشمەرگە ئیدانەدەکەین”.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری 30ی کانونی یەکەمی 2023 لە سنووری پیرمام-هەولێر لەلایه‌ن گروپە لە یاسا دەرچووەکان ئەنجامدرا”.

باس لەوەش دەکات، “سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە”.

وەزارەتەکە دەڵێت، “ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە  کە پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسیارانەدا کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن”.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت.

بابەتی پێشتر

دوای میسی کەس درێسی ژمارەی 10ی ئەرجەنتین ناپۆشێت

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی تانەکانی رەوانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share