پیاوێک بەهۆی داربڕینەوە گیانیلەدەستدا

لە شاری کەرکوک، پیاوێک دوای بڕینەوەی دار بە کۆسەرە گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەشی دەڵێن بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە بووە و سکاڵا تۆماردەکەین.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پیاوێکی تەمەن 61 ساڵان، بە ناوی سەڵاح جەبار، دوای ئەوەی لەبەر دەرگاكەی خۆیان بە كۆسەرە دار دەبڕێتەوە، كۆسەرەكە دەردەچێت و دەستی بریندار دەكات، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو نەشتەرگەری بۆ شوێنی برینەكە ئەنجامدەدرێت، ئەو هاوڵاتییە گیانیلەدەست دەدات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، كەسوكاری ئەو هاوڵاتییە دەڵێن گیانلەدەستدانەکە بەهۆی هەڵەی پزیشكییەوە بووە و سکاڵا تۆماردەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی كەلار: بەر لە گەیشتنی تیمەكانمان هاوڵاتییان ئاگرێكیان كۆنترۆڵكرد

بنكەی بەرگریی شارستانیی كەلار بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاگاداركراینەوە كە بەنزینخانەی كەیوان لە گەڕەكی بەردەسوور ئاگریگرتووە و خۆشبەختانە هیچ…
Total
0
Share