سلێمانی.. بە بڕی پێنج تا 35 هەزار دۆلار هاوكاریی دارایی بە خانمان دەدرێت

رێكخراوێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە بڕی تا 35 هەزار دۆلار هاوكاریی دارایی پێشكەش بە خانمانی خاوەنكار دەكات.

ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كۆچ لەڕێی سندووقی پەرەپێدانی پرۆژەكانەوە بە بڕی 5 هەزار تا 35 هەزار دۆلار پشتگیریی دارایی خانمانی خاوەنكار دەكات.

پشتگیرییەكە بۆ خانمانی سنووری پارێزگای سلێمانییە و ناگەڕێندرێتەوە.

ئاژانسەكە دەڵێت، بۆ پێشكەشكردنی داواكاری لە 2024/1/15 تا 2024/2/5 سەردانی كارگەی كەلتووری سلێمانی (بینای كۆنی كارگەی جگەرەكە) بكەن، لە رۆژانی یەكشەممە بۆ پێنجشەممە لە كاتژمێر 9 بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ.

هەروەك لەگەڵ جەختكردەوە لەوەی پێشكەشكردن تەنها بۆ خاوەنكارانی ژنە، پێداویستییەكانی پێشكەشكردنی داواكاریشی روونكردووەتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە مەلاتیا_ی تورکیای هەژاند

بابەتی دواتر

كەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پردێ كەسێك بە گولـلە كوژرا

لەناو بازاڕی پردێ هاوڵاتییەك كوژرا و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش وردەكاریی رووداوەكە ئاشكرادەكات. نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شارۆچکەی پردێ لەلایەن…
Total
0
Share