لالە سەرحەد خەلیفە یونس کۆچی دواییکرد

بەیانی ئەمڕۆ لالە سەرحەد خەلیفە یونس سەرۆکی عەشیرەتی رۆغزایی جاف لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

لالە سەرحەد خەلیفە یونس باوکی هەریەکە لە سالار لالە سەرحەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامی دووکان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆچی دواییکرد.

بڕیارە دوای تەواوکردنی رێورەسمە ئاینییەکان تەرمی لالە سەرحەد لە گۆڕستانی گوندی دسکەرە بەخاکبسپێردرێت و پرسەکەشی لە هەمان گوند بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر: بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەری دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپر،…
Total
0
Share