لە ناحیەی چوارقوڕنە دوو کەس کوژران

بەهۆی تەقەکردنەوە، لە ناحیەی چوارقوڕنە دوو کەس کوژران، پۆلیسی راپەڕین وردەکاریی رووداوەکە دەخاتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە لە رووداوێکی تەقە کردن ئاگادار کرانەوە.

باس لەوەش دەکات، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو لایەندا روویداوە و بەو هۆیەوە کەسێك دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە، کەسێکی دیکەش برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەردوو کوژراوەکە هەریەکەیان لە لایەنێکی رووداوەکەن، دوای ئەنجامدانی پشکنین و توێکاری لە پزیشکی دادی رانیە تەرمەکان رادەستی کەس و کاریان دەکرێنەوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە

بابەتی دواتر

عێراق 41 کەس دیپۆرت دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش و ڤاكسینەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش كراوە، هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی چارەنووسی…
Total
0
Share