بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێزدییەكان بەشێكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “جەژنی رۆژوو لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “‎ئێزدییەكان بەشێكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن و لەمێژووی خەباتی گەلەكەماندا رۆڵێكی دیار و بەرچاویان هەیە، یەكێتیی بەڕێزەوە لەو مێژووە دەڕوانێت و وەك هەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانتان”.

دەشڵێت، “لەم بۆنەیەدا جەخت لە هەنگاوی كرداری دەكەینەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەكە، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەرپێچییەكانی كۆمپانیای تالۆن ڕووندەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند لەچوارچێوەی کاری بەدواداچوونی کۆمپانیا ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانیدا و دوای بەسەرکردنەوەی کۆمپانیای تالۆن دەرکەوت کۆمپانیاکە…
Total
0
Share