لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵ لەپشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن و دانووستانەکان تەنها دوو خاڵیان چارەسەرکردووە.

عەلی مەشکور ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی ئەلسەباحی راگەیاندووە، “هەشت خاڵ لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوەن گەر بە چارەسەرنەکراوی بمێننەوە کێشەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر بە هەڵپەسێردراوی دەهێڵنەوە.

ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامی دانوستانەکان تەنها دوو خاڵ چارەسەرکراون،یەکەم، نەوتی هەناردەكراو و لایەنی رێگەپێدراو بە رادەستكردنی داهاتەكان كۆمپانیای سۆمۆ”بێت، بەوپێیەی لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە بە هەناردەكردنی نەوتی عێراق، دووەم، دەبێت حكومەتی ناوەند رۆڵی هەبێت لە نەوتی هەناردەكراوی هەرێم.

باسیلەوەشکرد، بۆری نەوتی هەرێم ئامادەیە بۆ هەناردەكردن، بەڵام ناكۆكی لەبارەی جۆری ئەو گرێبەستانەی واژوكراون لەگەڵ كۆمپانیاكان كە لەهەرێم كاردەكەن لەگەڵ هاوشێوەكانیان كە لەناوەڕاست و باشور كاردەكەن، بووەتە هۆی كۆمپانیاكان دەستپێكردنەوەی سەرەتایی بەرهەمهێنان رەتبكەنەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و گاز ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمی كۆمپانیا بیانیەكان لە هەرێم زیاترە لە كۆمپانیاكانی دیکە، حكومەتی ناوەندو وەزارەتی نەوتیش رێگەبەوەنادات، ئەمە جۆرێك لە شەرمەزاربوون بۆ كۆمپانیاكانی دیکە دروستدەكات، ئەمەش بەشێکی دیکەیە لە هۆکاری چارەسەرنەبوونی کێشەکە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بوونی گەندەڵی دارایی سێ وەزیری ژاپۆن دەستیان لەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

كەشتییەك بووە فریادەڕەسی 26 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share