بنکەی نوێی تەندروستیی پەروێزخان کرایەوە

بنکەی نوێی تەندروستیی پەروێزخان کرایەوە و بەپێی راگەیاندراوێکی تەندروستیی گەرمیان، جگە لە کارمەندانی دەروازەی پەروێزخان، هاوڵاتییانی گوندەکانی دەوروبەریشی دەتوانن لە بنکەکە سودمەند ببن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بنکەی نوێی تەندروستیی پەروێزخان کرایەوە.

باس لەوەش دەکات، بنکەکە بە شێوازێکی نوێ و مۆدێرن بە هەماهەنگیی نێوان بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی گەرمیان و بەرێوەبەرایەتیی دەروازەی پەروێزخان دروستکراوە و چەندین هۆڵ و بەشی جیاواز لەخۆدەگرێت و ستافی پزیشکیی و تەندروستیی پێویستی بۆ دابینکراوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، “جگە لەو هاوڵاتییانەی کاریان لەناو دەروازەکەیە، دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەریش دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی بنکەکە، لە ئێستاشدا بەشی تاقیگە و قاوشی نەخۆشی نێر و مێ و چەندین بەش بۆ بنکەکە کراوەتەوە و بڕیارە لە ئایندەدا خزمەتگوزارییەکانی زیاتر و باشتر بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎بەغداد بە وەڵامی هەرێم قایل نیيە.. کۆمپانیای سۆمۆ هەڕەشەی ڕاگرتنی هەژماری بانکیی هەرێم دەكات

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی “سۆمۆ” ئاشكرایدەكات، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم هه‌رێم بۆ دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها…
زیاتر ببینە

سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر رایدەگەیەنێت،بریكارەكانی خۆراك ئاگاداردەكەینەوە سبەی پێنجشەمممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر…
Total
0
Share