ئێستا زانیاریی لەبارەی تەقەکانی شەوی رابردووی سلێمانی ئاشکرادەکات

لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو تەقانەی شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی کرابوون بەهۆی کێشەی نێوان دوو کەسەوە بووە.

سەلام عەبدولخالق لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو خەڵكی لە گەڕەکی سەرچنار گوێبیستی دەنگی تەقە بوون، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە تەقە لە درۆن کرابێت، ئێمە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، راستی رووداوەکە ئەوەیە کێشەی پارە و قەرز لەنێوان دوو کەسدا روویداوە و تەقەیان لە یەکتر کردووە، دواتر لەلایەن هێزەکانمانەوە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ئاشکراشیکرد، لە شەڕەکەدا تەنها بە چەکی سوک تەقەکراوە و چەکی قورسی تێدا بەکارنەهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی…
Total
0
Share