سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد دەکاتەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندە سەربازییەکانی راسپاردوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە هەڵبژاردنی تایبەتدا نەکەن و سەربازەکان ئازادبن لە دەنگدان بە هەر کەس و لایەنێک کە خۆیان دەیانەوێت.

لە راگەیەندراوێکدا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە عێراق رایگەیاند، “لە پێناو پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دوورخستنەوەی لە هەر کاریگەریەکی نەرێنی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رێنمایی سەرجەم فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی کرد کە کاربکەن و پابەندبن بە دڵنیابوون لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد لە کاتی دەنگدانی تایبەتدا و بەهیچ شێوەیەک دەستوەردان نەکەن”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەبوونی هەر ئاماژەیەک کە تێیدا سەربازەکان هەست بە کۆنترۆڵکردن بکەن لەلایەن فەرماندەکانیانەوە قەدەغەیە، هەروەها دەبێت بەدواداچوون بکرێت سەبارەت بە هەر حاڵەتێکی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی تایبەتدا و پێویستە ئەو حاڵەتەش کۆنترۆڵبکرێت”.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە عێراق دەشڵێت، “محەمەد شیاع سودانی لە ڕێنماییەکانیدا جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنێکی ئازاد لە کاتی دەنگداندا بۆ سەربازەکان کردووەتەوە کە بتوانن وەک هاوڵاتییەک کە ئازادە لە هەڵبژاردندا بە پێی دەستوور و یاساکان دەنگبدەن”.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییەک بەتۆمەتی راگرتنی ئاژەڵی کێوی لەماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سعودیە داوا لە هاوڵاتییانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچە یەكلابووەتەوە و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share