بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 156 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 156 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان.. رووبەڕووبوونەوە روویدا و دوو كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكان بریندارە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزی كۆماندۆی كوردستان و لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی…
Total
0
Share