حکومەتی چین مۆڵەتی سنورداری بۆ ڤاکسینێکی وڵاتەکەی دەرکرد کە دەتوانرێت لەسەر خەڵکی چین تاقیکرێتەوە و ڤاکسینەکەش لە کۆتا لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە ٪79 کاریگەرە.
ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی بڵاویکردەوە، حکومەتی چین مۆڵەتی سنورداری بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای سینوفارم دەرکردووە، کە لە کۆتا ڕاپۆرتی کۆمپانیاکەدا دەرکەوتووە بەرهێنەرانی ڤاکسینەکە دژەتەنیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆتای کۆمپانیای سینوفارم، ڤاکسینەکەیان توانیویەتی ڕێژەی گۆڕانی ئەرێنی بۆ دژەتەنی هاوتا لە لاشەی بەکارهێنەراندا لە ٪99،52 بێت و کاردانەوەی لاوەکیش لەسەر بەکارهێنەرانی ڤاکسینەکە لە ٪01 بووە بۆ حاڵەتی تای سوک.
حکومەتی چین ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت ڤاکسینەکە بۆ چینییەکان بەخۆڕایی بێت و دەبێت بدرێت بەو گروپانەی کە لە مەترسیدان.
چین لە مانگی حوزەیران ڕەزامەندی بە بەكارهێنانی لەناكاو بۆ ڤاكسینەكانی كۆڤید-19 دەربڕی ودەستیكرد بە كوتان بە پێوەرێكی بچووك ولە كۆتایی مانگی تشرینی دووەم زیاتر لە 1.5 ملیۆن ژەمی ڤاكسین درا بۆ حاڵەتی بەكارهێنانی لەناكاو، لەدوای دەستپێكردنی كوتان بەشێوەیەكی فەرمی لە 15ی كانوونی یەكەم، زیاتر لە 3 ملیۆن ژەم بە گروپەكانی دانیشتووانی سەرەكی وڵات دراوە.