مامۆستا بەرهەم مستەفا: مامۆستایانی ناڕازیی هەرێم لە بەغداد مۆڵەتی خۆپیشاندانیان وەرگرت

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

مامۆستا بەرهەم مستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، مۆڵەتیان وەرگرتووە و سبەینێ لە شاری بەغداد بە بەشداری هەزار مامۆستای هەرێم خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن.

مامۆستا بەرهەم مستەفا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چەند رۆژێکە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی هەرێم لە شاری بەغداد بڕیارە لە ئەمشەوە تا سبەینێ بەیانی نزیکەی هەزار مامۆستا بگەنە شاری بەغداد و سبەینێ لە مەیدانی ئازادی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایان سەرجەمیان لەسەر ئەرک و گیرفانی خۆیان دێنە بەغداد، بڕیارە سبەینێ جگە لە خۆپیشاندان چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدەین، پێشبینی دەکەین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کۆببینەوە.

ئاشکراشیکرد، هەر سبەینێ نۆ مامۆستامان بەشداری لە دانیشتنی دادگای باڵای فیدڕاڵی بکەن تایبەت بە دۆسیەی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی تووشبوونی كوڕی سه‌رۆكى دادگا بە ڕووداوى هاتوچۆ دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی بادینان دواخرا

دانیشتنى دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ى بادینان دواخرا بەهۆی ئەوەی كوڕی سەرۆكی دادگای دووی هەولێر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە. بڕیاربوو…
Total
0
Share