كاروان یاروەیس: سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد سەرەتای هەفتەی داهاتوودا 700 ملیار دینارەكە بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و دەشڵێت، ناردنی ئەو پارەیە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو بە سێ گوژمە دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەستكراوە بە رێكارە كارگێڕییەكان بۆ ناردنی دوایین بڕی 700 ملیار دینارەكە كە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق رێككەوتنیان لەسەركردبوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دوای تەواوبوونی رێككارە كارگێڕییەكان، چاوەڕواندەكرێت رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەغداد دەست بە ناردنی ئەو بڕەپارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی پاڵپشتیی كاندیدی یەكێتی دەكات
پەرلەمانتارێك: سازانی سیاسی لەنێوان چێوە و سوننەكان هەیە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، سازانی سیاسی لەنێوان چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەكان هەیە و دەشڵێت، پشتیوانیی كاندیدی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
Total
0
Share