ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهات و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆن كرا.
د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهات و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆن كرا.
راشیگەیاند، دوای 72 كاتژمێری دیكە واتا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەنگدان لەسەر هەمواری یاساكە دەكرێت.