لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی شاخۆلان 5 کەس بوونە قوربانی

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە رووداوێکی هاتوچۆدا بەهۆی تیژڕەوی، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر بۆ دهۆک، پێنج کەس بوونە قوربانی”.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەوەی خستەڕوو، “پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر بۆ دهۆک، لەنزیک گوندی شاخۆلان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سانیای تایبەت بەهۆی تیژڕەوی و تەڕبوونی ڕووی ڕێگاکە بە ئاوی باران کۆنترۆڵی لەدەستدا و لە شەقامەکە دەرچوو و وەرگەڕا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share