كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكرادەكات و دەشڵێت،” تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم زیاترە و ئەوەش وایكردووە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێنەكاتەوە”.

د. شێركۆ جەودەت ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەرێمی كوردستان چەند خزمەتگوزارییەكی ناوخۆیی تایبەت هەن كە لە بوارەكانی بەرهەمهێنانی نەوت كاردەكەن و ئەوەش وایكردووە بەرهەم تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبكەنەوە.

راشیگەیاند، یەكێك لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كە تا ئێستا هەناردەی نەوت دەستیپێنەكردووەتەوە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان زیاترە ئەوەش بەهۆی چەند خزمەتگوزارییەكەوە لە بواری نەوتدا كاردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی 50 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا…
Total
0
Share