ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا، بەغداد 700 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق كە لە 18 بۆ 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دەكرێت، بەغداد 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردسان دەنێرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، “رێكارەكانی ناردنی 700 ملیارەكە بە هەمانشێوەی دوو مانگی رابردوو دەبێت”.