نوێترین زانیاری لەبارەی دەستنیشانکردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەستە بە رێکەوتنی لایەنە سونییەکانەوە.

عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەستە بە رێکەوتنی لایەنە سونییەکانەوە لەسەر کاندیدێک بۆیە وادەیەک نییە بۆ ئەو مەسەلەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنە سیاسییە شیعییەکانی ناو چێوەی هەماهەنگی رۆڵی گرنگ لە نزیکردنەوەی بۆچوونەکان دەبینن لەنێوان کوتلە سونییەکاندا لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: لیژنە هاوبەشەکەی هەرێم و بەغداد راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەمی سودانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێکهێنراوە، راپۆرتی…
Total
0
Share