وەزیری پەروەردە: هەژمارکردن و نەکردنی پرۆسەی خوێندن تەنها لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەژمار کردن یان نەکردنی خوێندنی ئەمساڵ تەنها لە دەسەلاتی وەزارەتی پەروەردەدایە.

ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، “دەمەوێت هەمو لایەک دڵنیا بکەمەوە، کاتێک وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، پڕۆگرامەکانی خوێندن کەم ناکەینەوە، مەبەستی ئەوەیە بەرژەوەندی قوتابی و خوێندکاران بپارێزێت، چونکە کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بە کۆی گشتی زیان بە هەمو خوێندکاران دەگەیەنێت و پڕۆسەکەیان لێ تێکدەچێت، بە جۆرێک کە نمرەی زۆر بەرز دێت، ئێمە نمونەی خوێندنی ساڵی 2020مان هەیە ئەوکاتە بەهۆی کۆرۆنا بو کە لە دەرەوەی ئیرادەی هەمومان بو”.

وتیشی، “هەموو خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی دڵنیادەکەمەوە کە درەنگ دەستیان بە خوێندن کردووە یان تا ئێستا دەستیان پێنەکردووە، ماف و بەرژەوەندییان پارێزراو دەبێت”.

ماوەی نزیکەی دوو مانگ بەسەر ئەو وادەیەدا تێدەپەڕێت کە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا نادرێت، بەشێکی فەرمانبەران و مامۆستایان بایکۆتی دەوام و هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.

بەوهۆیەوە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ناڕەزاییان دەربڕی و داوای کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندنیان کرد.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئەنجامی كۆبوونەوەی بایدن و جین بینگ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دەستنیشانکردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share