لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دوو نامە ئاراستەی بەغداد كرا

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوو نامە ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە بۆ ئەوەی تەمویلی سێ مانگی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران بە قەرز بێت یاخود هەر میكانیزمێكی دیكە بكرێت و مووچە سێ مانگی ئەمساڵ خەرجبكرێت و بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجەش نامەیەكی فەرمی ئاراستەی حكومەتی عێراق كراوە.

د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو نامە ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراوە بۆ ئەوەی تەمویلی سێ مانگی مووچەی ئەمساڵ بە قەرز بێت یاخود هەر میكانیزمێكی دیكە بێت رەوانەبكرێت و مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ خەرجبكرێت و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو پرسە بخاتە دەنگدانەوە بە بەجۆرێك لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا یەكلابكرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، نامەیەكی دیكە ئاراستەی حكومەتی عێراق كراوە تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و بڕگە و ماددەكانی دیكەی پەیوەستن بە مووچەی مووچەخۆران بە جۆرێك كە مووچە لە پرسەكانی دیكە جیابكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

نوێترین چاوپێکەوتن پیکێ

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەکی کارەبا بە تێچووی 60 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share