ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی 198 ملیۆن و 359 هەزار و 390 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 174 ملیۆن و 79 هەزار و 390 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 24 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاریان بە شێوەی نەختینەیە.

بابەتی پێشتر

ڕەخنە لە ئاستی دوو یاریزان دەگیرێت

بابەتی دواتر

قاسم ئەعرەجی: هیچ لایەنێکی بیانیی سەربازی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و عەربەت بوونی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share