باباجان: بڕیارە كەسییەكانی ئەردۆغان سیاسەتی توركیا پێكدەهێنن

“كۆی دەوڵەت مەحكومە بە نیشاندانی دڵسۆزی بۆ تاكە كەسێك”

سەرۆكی پارتێكی توركیی بەرهەڵسكار ڕەخنە لە دەسەڵاتدارێتی وڵاتەكەی دەگرێت و دەڵێت، بەهۆی ئەردۆغانەوە نەوەیەك لە هەژاران دروستبووە.

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكەوتنی توركیی بەرهەڵسكار ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم ڕەخنەی لە دۆخی ئابوریی وڵاتەكەی و پاشەكشەی ئاستی بژێوی و ژیان گرت و ئاماژەی بەوەشكرد كە سیستمی سەرۆكایەتی لە وڵات مافەكانی مرۆڤ و ئازادییە گشتییەكانی كۆتوبەند كردووە.

باباجان لە وتەیەكیدا لەبەردەم ئەندامانی پارتەكەی لە ئەنقەرەی پایتەخت وتیشی، “لەو وڵاتەی تیایدا دەژین، خەڵك بەدەست برسێتی و هەژاریی و، نایەكسانی لە داهات دەناڵێنن، ئەم پرسە بە قوڵی هەستیپێدەكرێت، سوپایەك لە هەژاران بەهۆی بەڕێوبردنێكی خراپەوە دروستدەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، مافەكانی مرۆڤ و ئازادییەكان پێشێلدەكرێن، قەیوم بۆ شارەوانییەكان دادەنرێن یەك لەدوای یەك، ئیرادەی گەل پێشێل دەكرێت و، فشار لەسەر ڕێكخراوە ناحكومییەكان دەكرێت.

سەرۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكەوتن دوپاتیشیكردەوە، “كۆی دەوڵەت مەحكومە بە نیشاندانی دڵسۆزی بۆ تاكە كەسێك، نەك دڵسۆزی بۆ یاسا، سەرچاوە سروشتییەكانی وڵات وێراندەكرێت، سیاسەتەكانی دەرەوە بە بریاری كەسی بەڕێوەدەبرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی: لە ماوەیەکی نزیکدا شەڕی ناوخۆ لە سوریا هەڵدەگیرسێت و دەسەڵاتی وڵاتەکە هەرەس دەهێنێت

رۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتن پێشبینی رووخانی دەسەڵاتی سوریا و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ و پارچەپارچەبوونی وڵاتەکە دەکات. رۆژنامەی زە…
Total
0
Share