لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەتی پشدەر بەردەوامە لە بەدواداچوونەکانی

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت، “لە قەڵادزێ و ناحیەی سەنگەسەر و ژاراوە سەردانی چەند شوێنێکمان کرد و پێبژاردنمان بۆ نۆرینگەیەکیش کرد”.

سەبارەت بە بەردەوامی چالاکییەکانیان قائیمقامیەتی قەزای پشدەر ئاماژە بەوە دەکات، “لیژنەی هاوبەشی قائیمقامیەت تایبەت بە کەرتی تەندروستی و کشتوکاڵ، بە مەبەستی چاودێریکردنی کەرتی تەندروستی سنوورەکە و پاراستنی سەلامەتی گشتی، لە چەند رۆژی رابردوودا لە قەڵادزێ و ناحیەی سەنگەسەر و ژاراوە، 13 نۆرینگە و شەش فرۆشگای کشتوکاڵی و چوار تاقیگەیان بەسەرکردەوە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لە ئەنجامدا بە هۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی قائیمقامیەتەوە، لیژنەکە بڕیاریدا پێبژاردن بۆ نۆڕینگەیەک لە گەڕەکی راپەرین بکات”.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت بەردەوامە و یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین

بابەتی دواتر

گەرمیان.. ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەڵەبجە خۆپیشاندان كرا

دژی خزمەتنەکردنی شارەکە و هاوڵاتییانی شارەکە، لەساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا بەشێک لە دانیشتوانی هەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. كەمێك لەمەوبەر دانیشتوانی…
Total
0
Share