بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 پلە نیپاڵی هەژاند

ناوەندی تۆماری بومەلەرزە لە نیپاڵ رایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە وڵاتەكەی هەژاندووە.

ناوەندی نیشتمانیی تۆماری بومەلەرزە لە نیپاڵ رایگەیاند، ناوەندی بومەلەرزەكە لە ناوچەی دادینگ بووە لە دووری 55 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای كاتماندۆ-ی پایتەخت.

بەرپرسێكی ناوچەكە وتی، هەستیان بە لەرینەوەیەكی زۆر بەهێز كردووە، بەهۆیەوە دانیشتووان بۆ دەرەوەی ماڵەكانیان هەڵهاتوون، بەڵام تائێستا زانیاری لەبارەی بوونی قوربانی و بریندارەوە نییە.

بەپێی ناوەندی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپی، بومەلەرزەكە لە قوڵایی 13 كیلۆمەتردا بووە.

ساڵی 2015 نیپاڵ بومەلەرزەیەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و بەهۆیەوە زیاتر لە چوار هەزار كەس گیانیان لەدەستدا، جگە لەو وێرانكارییەی رووبەڕووی بینا و دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان بووەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

بابەتی دواتر

تەرمی یەکێکی دیکە لە منداڵە ونبووەکانی قەزای خەبات دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share