لە سنووری ئامێدی درۆنێک کەوتە خوارەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سەر بە قەزای ئامێدی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتەخوارەوە.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 4:00 ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە  لە گوندی ئیبراهیم زەلا، لە باخی هاوڵاتییەک کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، لە دوای کەوتنەخوارەوەشی فڕۆکەکە هێشتا کاردەکات و بەتەواوی تێکنەشکاوە.

تا ئێستا نازانرێت، درۆنەکە لە چ لایەنێکەوە ئاڕاستەکراوە و هۆکاری کەوتنەخوارەوەی چی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: سەرجەم هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی دەخەینەگەڕ

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، سەرجەم هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی دەخەینەگەڕ. نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، رێبوار تەها،…
Total
0
Share