نوێترین چاوپێکەوتنی ئیدین هازارد

/ بیری تۆپی پێ ناکەم، کات بۆ خۆم خەرج دەکەم، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەدواتردا حەز بە یارییکردن دەکەمەوە

/ سەیری هەندێ لە یارییەکان دەکەم، لەگەڵ منداڵەکانم کات بەسەر دەبەم، زۆر دوورناکەومەوە، بڕیاری وازهێنانم قورس نەبوو، ماوەیەکی زۆر کارم تیا کرد، من ئێستا لە دۆخێکی باشدام

/ چەند ساڵێکی قورسم لە ڕیاڵ مەدرید بەڕێکرد، هەموو جارێ وتومە هەرکاتێک چێژم لە تۆپی پێ نەبینی وازدەهێنم، واملێهاتبوو لە ڕاهێنانەکانیشدا خۆشیم نەدەبینی، یاریشم نەدەکرد، بۆیە بڕیارەکە ئاسان بوو

/ دەتوانم بڵێم یاریم بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە کە گەورەترین یانەى جیهانە، نەمویستووە بچمە هیچ یانەیەکەوە لەبەر پارە

/ من چێژ لە ژیانم دەبینم، شتی ئاسایی دەکەم ، پاسکیل لێدەخوڕم، گۆڵف دەکەم، گەشت دەکەم، دەمەوێت کەسێکی ئاسایی بم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی دائی ده‌گرێته‌وه‌؟ کریستیانۆ پوشکاشی گرته‌وه‌ و بووه‌ چواره‌م گۆڵکاری مێژوو

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس، ڕیکۆردی فێرینس پوشکاشی هه‌نگاری هاوتاکرده‌وه‌ و ته‌نها حه‌وت گۆڵی ماوه‌ ڕیکۆرده‌ مێژووییه‌که‌ی…
Total
0
Share