لە پردێ كەسێك بە گولـلە كوژرا

لەناو بازاڕی پردێ هاوڵاتییەك كوژرا و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش وردەكاریی رووداوەكە ئاشكرادەكات.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شارۆچکەی پردێ لەلایەن چەکدارێکەوە دوكاندارێك بەناوی (وەستا غازی) درایە بەر گولـلە و كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، قوربانییەكە پێشتر كەسێكی لە هەولێر كوشتووە، لەسەر ئەو دۆسیەیە سزادراوە و زیندانیكراوە، پاش دەرچوونیشی لە زیندان ماڵی بۆ پردێ گواستووەتەوە.

ئەوەشی وت، “گوماندەكرێت رووداوەكە تۆڵەكردنەوە بێت و لەلایەن كەسوكاری كوژراوەكەوە، كوژرابێتەوە”.

دوابەدوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتن و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین پارێزەر و بەردەوامیپێدەری ئەو سیاسەتە دەبین کە مام پەیڕەوی دەکرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی کۆچیدوایی مام جەلال رایگەیاند، بەناوی هەڤاڵانی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی…
Total
0
Share