گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە

لە قەڵادزێ، مامۆستایانی وانەبێژ دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێكی دیكە مامۆستایانی وانەبێژ لە قەڵادزێ دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە و رایانگەیاند، حكومەتی هەرێم كەرتی پەروەردەی پشتگوێخستووە و نایەوێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت.

ئەو مامۆستایانە دەڵێن، تا داواكانیان جێبەجێنەكرێت و نەكرێنە هەمیشەیی، لەسەر هەڵوێستەكانیان بەردەوامدەبن و ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ئەوە لەكاتێكدایە ماوەی مانگێكە مامۆستایان بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانەوە ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆتیان راگەیاندووە و زیاتر لە 33 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستاندا هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت و سبەی دووشەممە کۆتاییدێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share