منداڵێک کەوتە ناو حەوزێكی ماسییەوە و خنکا

لە سنووری كۆیە منداڵێك كەوتە ناو حەوزێكی ماسییەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێكی سنووری تەقتەق بووە، منداڵەکە ناوی (رێنوار رێبوار)ە و تەمەنی ساڵێک و دوو مانگ-ە.

دوای رووداوەكە كەسوكارەكەی منداڵەكەیان دەرهێناوەتەوە و گەیاندوویانەتە پزیشكی دادوەری.

رووداوەكە، دەبێتە هەشتەم رووداوی خنکانی ئەمساڵ لە سنووری کۆیەدا تۆمارکرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین دەکات

لێپرسراوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشاری سلێمانی وەک ئامادەکارییەک…
Total
0
Share