کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات و بۆ سبەینێ سێشەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە کاتەکانى ئێوارەدا، لەگەڵ نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک لە ئێوارە و شەودا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، بارانبارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمە باران دەبارێت لە کاتەکانى بەیانى بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە دواى نیوەڕۆ ئاستى دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان،سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانێکى کەمى هەیە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

لیژنەی دەسپاکیی عێراق: رسووماتی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نایاساییە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک دیالەی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share