گومان لە تووشبوونی دەیان خوێندکار بە ئیفلیجی دەکرێت

لە یەکێک لە وڵاتە ئەفریقییەکان دەیان خوێندکاری کچ تووشی ئیفلیجی بوون و توانای رۆیشتنیان لەدەستداوە و واش گوماندەکرێت ئەمە هەوڵێک بێت بۆ پەکخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لەلایەن خوێندکارانەوە.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە شاری مۆسۆلی کینیا لە خوێندنگەکەیدا 95 کچە خوێندکار توانای رۆیشنین لەدەستداوە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و مەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکی ترسناک هەیە.
نەخۆشییەکە بە شێوەیەکە خوێندکارەکان یەک لەدوای یەک لەناکاو توانای رۆیشتنیان لەدەستداوە و هاوڕێکانیان هاوکارییان کردوون لە رێکردندا.

لە ئێستادا پشکنینی پێویست بۆ خوێندکارەکان کراوە و چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامەکانی دەکرێت.

بەشێک لە شارەزایانی بواری تەندروستی گوماندەکەنە ئەمە جۆرێک بێت لە هیستریای بەکۆمەڵ و خوێندکارەکان بیانەوێت خۆیان لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەربازبکەن.

 

بابەتی پێشتر

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی فەڵەستین راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share