ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “یەکێتی هەوڵ بۆ ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەدات نەک دژایەتیکردنی لایەنە کوردستانییەکان”.
رەوەند مەلا مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەوڵ بۆ ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەدات نەک دژایەتیکردنی لایەنە کوردستانییەکان”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “پێشتر یەکێتی هەوڵی جددی داوە بۆئەوەی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک بکەن، بەڵام هەوڵەکەی سەرکەوتوو نەبوو”.
دەشڵێت، “کاندیدەکانی هاوپهیمانێتی کەرکوک هێز و ئیرادهمانه، کە لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستاندایە، کاندیدی باشن و هەوڵەکانیان بۆ کوردستانیبوونی شارەکەیە”.