جەمال كۆچەر: پێدانی مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە كێشەكە چارەسەردەكات

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، هەرێم و بەغداد لەسەر كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتوونەتە بنبەست و دەشڵێت، “ئەو قەرزەی بەغداد بۆ سێ مانگە و دوای ئەوە كێشەی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و پێدانی مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە كێشەكە چارەسەردەكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێدانی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە زیانی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان نابێت و ئەوەی زیان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت ناكۆكی و ململانێی لایەنە سیاسییەكان و نادادپەروەرییە كە زیان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت”.
راشیگەیاند، بەغداد پارەی سێ مانگی مووچە وەكو قەرز دەداتە هەرێمی كوردستان و پارەی مانگێكی داوە و دوو مانگی دیكە ماوە و جارێكی دیكە قەیرانی مووچە دوای ئەو سێ مانگە دەستپێدەكاتەوە، هەر بۆیە پێدانی مووچەی فەرمانبەران راستەوخۆ لە بەغدادەوە كێشەكە چارەسەردەكات و ئەو بابەتەش زیانی بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان نابێت.

وتیشی، “مووچەخۆرانی عێراق هەر بارودۆخ و پێشهاتێك بێتە پێشەوە مووچەیان دواناكەوێت و لەكاتی خۆیدا دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە نێرگز محەمەدی كە ئێستا لە زیندانە

بابەتی دواتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share