وەزارەتی پەروەردە پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی مامۆستایانەوە بڵاوکردەوە

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی مامۆستایانەوە وەزارەتی پەروەردە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “حکومەتی هەرێم بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانتان”.

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ 5ی 10 رۆژی جیھانیی مامۆستایانە و سبەی 6ی 10 رۆژی مامۆستایانی کوردستانە، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە مامۆستایان بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانینمان ئاڕاستەی ھەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزی مامۆستایان بکەین کە بەردەوامی دەدەنە پرۆسەی پێگەیاندن و پەروەردەکردنی خوێندکاران”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “بەپێویستی دەزانین سوپاسی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەین کە بە بەردەوامی و گەشەپێدان بە خوێندنی کوردی لەو ناوچانە پارێزگاری لە ناسنامەی کوردستانی بوون دەکەن”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا ئاماژە بەوە دەکات، “بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ”.

دەشڵێت، “پشتیوان بەخوای گەورە و ئیرادەی بەرزی نیشتیمانپەروەران ئەم دۆخە سەختانە تێدەپەڕن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“تا دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت”

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ تاوتوێدەكات، یەكێتیی مامۆستایان پێشنیازیكردووە دەرگای خوێندنگەکان بە ڕێکاری توندی…
Total
0
Share